سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: رێبه ر ئاپۆ
په كه كه
هێزی پاراستنی گه ل
بڵاوكراوه‌ی کرمانجی
بڵاوكراوه‌ی كوردی
کوردستان پۆست
کوردستان نێت
په چه ده كه
په ژاك
رۆژهه ڵات .ئینفۆ
هەمووTV کان
PC بەکوردی
گۆگڵه ی کوردی
ئیمێلی کوردی
بڵاوكراوه‌ی عه‌ره‌بی
بڵاوكراوه‌ی تورکی
SPORT
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
| تا پێی بڵێن تیرۆر، ناتوانن چاره‌سه‌ری بێنن.. ئەحمەد ئالتان |
![]() |
|
لە توركیەوە: هوشیار حوسێن برایم و ساڵح سینۆ نازانم چۆن جه‌نه‌ڕاڵه‌کانمان ئه‌وه‌نده به‌خۆیان باوه‌ڕن، که ته‌نیا ئه‌وان راستن. له‌وانه‌یه له ئه‌کادیمیا سه‌ربازیه‌کان به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده کرابن. ده‌رباره‌ی هه‌ر بابه‌تێک بۆچونیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت هه‌ر ئه‌و بۆچونه‌شیان بسەپێنن. سه‌رفه‌رمانداری سوپا کاتێک باسی مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کات، راسته‌وخۆ ده‌ڵێت: '' لێدان له‌رێکخستنی تیرۆر''.. به‌هه‌زاران کوژراو و خه‌رج کردنی به‌ملیاران دۆلار بو. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی کوردیش چاره‌سه‌ر نه‌بو، له‌وه‌ش زیاتر روبه‌ڕوی کۆمه‌ڵگا بونه‌ته‌وه. په‌که‌که‌ش هێشتا وه‌ک خۆی له‌چیاکاندا بونیان هه‌یه. پێش هه‌مو شتێک ده‌بێ ئه‌وه تێبگه‌ن که په‌که‌که چییه، دواتر بڕیار بده‌ین. ئایا په‌که‌که رێکخراوێکی تیرۆریستییه؟ PKK به‌هه‌زاران ئه‌ندامی خۆی هه‌یه‌و 25 ساڵه له‌به‌رامبه‌ر سوپا شه‌ڕ ده‌کات و سه‌نتڕاڵی کاره‌با دروست ده‌کات و به‌نداو بینا ده‌کات و له‌هه‌مو جیهانیش بڵاوبۆته‌وه، خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆره‌و له‌هه‌موشی گرینگتر ئه‌وه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پشتگیری لێده‌کرێت. هه‌مو رێگاکانی حقوق و سیاسی بۆ په‌که‌که کراوه‌یه، که‌چی په‌که‌که تێکۆشینی چه‌کداری به‌ڕێوه ده‌بات، له‌شاره‌کاندا ته‌قینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌ئاستی حقوقی نێوده‌وڵه‌تی به‌تیرۆر ده‌ناسرێت. ئه‌و کارانه په‌که‌که ناکات به رێکخراوێکی تیرۆریستی، به‌ڵکو رێکخراوێکه تیرۆر به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بیر بکه‌ینه‌وه، له باشوری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا ''مه‌به‌ستی باکوری کوردستانه - وه‌رگێڕ'' نزیکه‌ی 17 هه‌زار کورد به‌ده‌ستی بکه‌ری نادیار کوژران. کاتێک ئه‌وه ده‌بینین، ده‌توانین باشتر له‌مه‌سه‌له‌که تێبگه‌ین. ئه‌و تاوانانه له‌ڕێگای ده‌زگای JITEM که سه‌ر به‌سوپای تورکیایه ئه‌نجام دراوه‌و، ئه‌وا هێدی هێدی ئاشکرا ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که دانیان ناوه هه‌مو شتێک ئاشکرا ده‌که‌ن، شا‌هێده شاردراوه‌کانیش شوێنی ته‌رمی کوژراوه‌کانی ژێر زه‌وی ئاشکرا ده‌که‌ن و قسه‌کانیشیان راست ده‌رده‌چن. كوشتنی 17 هه‌زار كورد له‌کۆڵان و شه‌قامه‌کاندا، رۆحی تیرۆر بۆخۆیه‌تی. ئایا ئه‌و پراکتیکه سوپا ده‌خاته رێزی تیرۆریستان؟ ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ته‌واوی له په‌که‌که نه‌گه‌ین، نه‌زانین هۆکاره‌کانی هه‌بونی شه‌ڕی 25 ساڵه چین، که به‌هه‌زاران که‌س له په‌که‌که کوژراون و ئه‌گه‌ر نه‌زانین تا ئێستا چۆن له‌سه‌ر پێ ماوه، هه‌رگیز ناتوانین له په‌که‌که بگه‌ین. په‌که‌که رێکخراوێکه ریشه‌ی له‌ناو خه‌ڵکدایه. بۆچونی تورکان و بۆچونی کوردان ده‌رباره‌ی په‌که‌که، زۆر جیاوازه. له‌ناو کوردان‌دا ئه‌وانه‌ی له‌دژی په‌که‌که‌شن هه‌ن، ره‌خنه‌ش ده‌که‌ن، به‌ڵام رای گشتی کوردان ئه‌وه‌یه که په‌که‌که مه‌سه‌له‌ی کوردی هێنایه گۆڕه‌پان و کردی به رۆژه‌ڤی تورکیا. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و راستیانه تێ نه‌گه‌یت و له‌ولاشه‌وه ستراتیژی شه‌ڕ و ئاشتی دیاری بکه‌یت، ئه‌وکاته نا‌توانیت ئه‌نجام و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنیت. له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا بینینی راستییه‌کان و هێنانه سه‌ر زمانی راستییه‌کان زۆر که‌س نیگه‌ران و توڕه ده‌کات، به‌ڵام گه‌ر راستییه‌کانیش نه‌بینین، هه‌رگیز ناتوانین چاره‌سه‌ریشی بۆ دابنێین. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌ناوبردنی په‌که‌که بکاته ئامانج، ئه‌وا ئامانجێکی زۆر هه‌ڵه‌یه. یه‌که‌م؛ تۆ مومکین نییه بتوانیت به‌چه‌ك په‌که‌که له‌ناو به‌ریت. ناچارین ده‌وڵه‌تێک دابمه‌زرێنن که گه‌ره‌نتی په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ که‌سه‌کان دابین بکات و له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا مافی '' دانی ماف''ی که‌سێک به‌سه‌ر که‌سێکی دیکه‌وه نه‌بێت. سه‌رفه‌رمانداری سوپا ده‌ڵێت، ده‌توانرێت مافی کولتوری بدرێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و مافه له‌چوارچێوه‌ی تاکه‌کان بێت ''لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ماف به ناوی گه‌ل نه‌بێت – وه‌رگێڕ" پێویسته مافی سیاسی بۆ کوردان نه‌بێت. گه‌ر له‌وڵاتێکی ئاسایی‌دا جه‌نه‌راڵێک وا بڵێت، چی پێده‌گوترێت، ئه‌و گوتانه ئه‌رکی سیاسییه مه‌ده‌نیه‌کانه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن. بۆ دانی مافه سیاسییه‌کان، مافە که‌لتورییه‌کان کێ له‌گه‌ڵ کێ قسه بکات، کاری سوپا نییه، به‌ڵکو کاری سیاسییه‌کانه. ئه‌گه‌ر سه‌ربازه‌کان سیاسه‌ت بکه‌ن، ئه‌وکاته کێ ببێت به سه‌رباز؟ پێویسته سه‌رباز له‌سیاسه‌ت دور که‌وێته‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ هه‌ردولا هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵکو ناچارییه. چونكه ترس لەهێزی ژیان وا فه‌رمان ده‌دات. |
|
سه‌رچاوه: http://www.gazeteoku.com/popup.php?id=301&url=http://www.taraf.com.tr/yazar.asp?id=6
هەیڤی ئەحمەد
ئەو ژیانەی هیوای تیادا بەهێز نەبێت، خۆشەویستی و تێکۆشانیشی لاواز دەبێت. لەبەرئەوە هیوا سەرچاوەی سەرەکی ژیانە. بۆ قابلییەتی سەرکەوتن هیوا نەبێت هەرگیز نابێت و ئەمەش راستییەکی حاشا هەڵنەگرە.
لەکاتێکدا جوگرافیای رۆژهەڵاتی ناوین ناوەندی سەرەکی شارستانی بوو. لەنێوان هەرکەس، هەر وڵاتێک‌دا بۆ بەناوەند مانەوەی خۆیان پێکدادانی شارستانێتیەکان هاتە ئاراوە. لەبەرئەوە رۆژهەڵاتی ناوین جوگرافیایە کە هەرە زۆر شەڕ و قەتلۆعامی تیادا هاتۆتە ئاراوە. لەرۆژهەڵاتی ناویندا بەتایبەتی ئێراق کە جێگەی هەرە جوڵاوە ژیانێک بەهیوا نەپێچڕابێتەوە، شتێکە هیچ ئیمکانی بەردەوامی نییە. ئێراق شوێنێکە کە ژیانی مرۆڤی تیادا هەرە هەرزانە ئەمەش لەبەرچاومانەوە رۆژانە دەبینە شاهێدی لەناوچوونی دەیان کەس. کەسانێک بەدوای قوتی رۆژانەی خۆیاندا رادەکەن و بۆمبا دەتەقێتەوە و دەبێتە نەسیبی ئەوانیش، بە پێ ئەوەی ئاگادار هیچ شتێک بن ژیانیان دەبێتە قوربانی، کەسانی تریش لەماڵەکەی خۆیان لەلایەن مێردەکانیانەوە، باوکیانەوە، برایانەوە تووشی توندوتیژی دەبنەوە. ئەو ژن و منداڵانەیکە چیرۆکی ژیانیان راستییەکی تاڵەو بەردەوام رووبەڕووی مەترسین.
ئەم بەرزبوونەوەیەی توندوتیژی لەلایەکەوە لەئەنجامی کاریگەری سەرمایەداری و ئەو هەژارییەی کە لەئەنجامی کاریگەری سەرمایەداریەوە دەهاتۆتە ئاراوە. لەلایەکی دیکەوە بژاری بێ واتا بوونی ژیان و ئەو دەسەڵاتەی کە لەسایەی دەوڵەتدا شێوازە ژیانێکی سەیری هێناوەتە ئاراوە، سەرچاوە دەگرێت. ئەو ژیانە نا یەکسانە، بەرزبوونەوەی رادەی چینی هەژارانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە و ئەمەش تا دێت فشاری گۆڕانی ژیان دەئافرێنێت. هەموو شتێک پارە و پوڵ نییە، لەپێناوی ژیانێکی ئازاد و مرۆییانە دا ئیتر چرۆی هیوا گەورە دەبێت و دەبینرێت. لەنێو ژیانێکی نا یەکسانی بەوشێوەیەدا ئایا پێدەچێت لەدەرەوەی هیوا راستی دیکە هەبن؟ لەدەرەوەی ئۆمێد چ شتێک دەتوانێت بمانگەیەنێتە ئازادی و سەرکەوتن؟ لەبەلاش نەگوتراوە "هیوا لە سەرکەوتن بەنرخترە". ئەو ژیانەی هیوای تێکۆشانی تیادا نەبێت لەسەرەتاوە مەحکومی دۆڕانە. هیوا واتای ژیانە. بەهیواوە ژیان کردن گەورەیی تێکۆشان لەپێناوی یەکسانیدا بەهێز دەکات. یۆتۆپیا و داهاتوو لەگەڵ هیوادا بەهێز دەبێت. ئایا ژیان لەباشووری کوردستان بەواتای ژیانێکی ئازاد دێت، ئایا دەتوانین بەهیوایەکی بڵندەوە بڵێین ئێمەش وڵاتێکمان هەیە؟ من وەکو ژنێکی باشووری کوردستان ناتوانم لە دڵەوە ئەمە پەسەند بکەم. بۆچی؟ چۆنکە هەموو رۆژێک دەبمە شاهێدی کوژرانی رەگەزەکەی خۆم. بەپێی ئەو نەریت و دەرفەت و یاسایانەی کە لەسەرناوی ناموس پێشکەش بەپیاو کراوە، هەموو رۆژێک ئەو ژنانەی کە دەکوژرێن لێیان ناپێچرێتەوە، هەتا وەکو ماف و پێویستیش دەبینرێت. هێشتا هەموو رۆژێک شەڕ بەرێوە دەچێت و مرۆڤەکان دەکوژرێن. هێشتا لە باکوور و پارچەکانی تری کوردستان لەبەرئەوەی کوردان رۆژانە رووبەڕووی گرتن و لێپرسینەوە دەبنەوە، دەسەڵاتدارانی هەرێمیش ئەگەر دەنگێکیان لێوە بێت، ئەوا پشتگیری ئەو سیاسەتەیە کە لەدژی کوردان بەرێوە دەبڕێت. لەبەرئەوە من هەست بە وڵاتێکی ئازاد، کوردستانێکی ئازاد ناکەم. تاوەکو هەست بەمە بکەم تەنها حکومەتێکم هەبێت بەس نییە. ژیانێکی دیموکراسی، لەنێو ئەم ژیانەشدا هەر کەسێک بەشێوەیەکی یەکسان و عەدالەت بژێت پێویستە. بەڵام ئەمڕۆ ئەمانە لەوڵاتی مندا نییە، کەواتە من چۆن بتوانم بڵێم لە کوردستانێکی ئازاد دا دەژێم؟
ئایا ئەوانەی وڵاتەکەم بەرێوە دەبەن، ئەمە نابینن؟ ئینجا کوێر ئەمانە نابینێت. بەڵام لە وڵاتی ئێمە دا بەدوای سەرمایە و زیادکردنی سەرمایەدا دەگەڕێن و تەنها بیر لەوە دەکەنەوە. لەبەرئەوە هەست بەخەم و برسێـتی و ئێشی گەل ناکەن. وا بیردەکەنەوە کە باشووری کوردستان لەپارچەکانی تر جیاوازە. لە راستیدا کوردان لە ئێراق، ئێران، سوریا و تورکیاش لەهەر کەسێک زیاتر ئێشی کێشاوە و پەراوێزخراوە. هەرە زۆر هەژاری کێشاوە، لەبەرئەوە پێویستە هەرە زۆر یەکسان و عەدالەت بێت، بەڵام دەبنین ئەمڕۆ ئەمە لەم کوردستانەی لەمەڕ خۆمان شتی هەرە زەحمەتە. حکومەتی هەرێم لەبەرئەوەی هی پارتی و یەکێتییە، لەنێویدا دەنگی دیکە نییە، ئەگەر هەشبێت خاوەن هیچ رۆڵێک نییە، هێزی ئۆپۆزیسیۆن لاوازە، خۆ رەنگی ژنان هەر هیچ نییە. ئەو ژنەی کەهەشە لەگەڵ سیستەمدا بووە بەیەک و خاوەن هەمان زیهنییەتی بەرێوەبەرەکانییەتی.
لەماوەی داهاتوودا لەپێشماندا هەڵبژاردنی هەرێمی هەیە. پێویستە ئەم هەڵبژاردنە جیاواز بێت، دیموکراتی بێت و بە راستیش کێشەکانی باشوور بەرەو چارەسەری ببات. ئەرکی سەرەکیشی دیموکراتیزەکردنی سیاسەتی هەرێمەکەیە . ئەو هەڵبژاردنە هیوای ئەوەی تیادایە کە ئەو نایەکسانی و ناعەدالەتییە و قەتلۆعامەی لەبەرامبەر ژنان بەرێوەدەبرێت گۆڕانکاری تیادا بکات و بەرەو باشتر بڕوات، ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە نەبێتە گۆڕانی رەوشی ژیانی ژنان و پرۆژەی تۆکمە پێشکەش نەکرێت، هیچ جیاوازییەکی لە هەڵبژاردنەکانی تر نابێت. لەهەڵبژاردنەکاندا هەندێک لێکۆڵینەوەم لەسەر لیستەکان کرد، ناوی هیوا سەرەنجی راکێشام، پرسیم بۆچی "هیوا"، جارێکی دیکە بیرم لەواتای هیوا کردەوە، بەراستی دروشمی هیوا لەسەرکەوتن گرنگترە لەم قۆناخەدا بۆ باشووری کوردستان راستیەکی حاشا هەڵنەگرە. ئەو مرۆڤ و وڵاتانەی هیوای تیادا نەبێت ناتوانێت بەردەوامی بە ژیان بدات. مرۆڤێک هیوای نەبێت ناتوانێت تێکۆشان بکات، ناتوانێت ئازاد ببێت و نابێتە مرۆڤیش. ئەگەر بمانەوێت وەکو مرۆڤ بژین پێویستە بۆ عەدالەت و یەکسانی کراوە بین.
لەسەر ئەم خاکە هەرچیەک رووبدات پێویستە زیاتر لێی ورد بیتەوە، زیاتر هەستیار بین و بیربکەینەوە گۆڕانی ژیان بەرەو باشتر بەبنەما بگرین. واتە لەو هەڵبژاردنەدا بەبەرپرسیاریتێیەوە نزیک ببین بۆ گۆڕانی ژیانی گەلی کورد و ژنی کورد کار بکەین و دەنگەکانمان بەکار بهێنین. پێویستە دەست لەو لۆژیکە بەردەین کە هەرچییەک بکرێت گۆڕانکاری روونادات. ئەو شتەی ئێمە دەمانەوێت سوور بین لەسەری و هەوڵی بۆ بدەین و بەشێوەیەکی روون دەری ببڕین و ئیرادەکەی نیشانبدەین. هیچ هێزێک بەئەندازەی هێزی گەل بەهێز تر نییە. سەرکەوتنی ئیرادە لەبڵند بوونی هیوادایە و پێکەوە گرێدراون.

